پەیامی کورد ... وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەیاننامەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق بڕیاریدا به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنوورداریی خوێندكاران له‌قۆناغه‌كانی تهواوبوودا ته‌نیا له‌زانكۆ حكوومی و ئه‌هلی یه‌كاندا له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٢ / ٢٠٠٣ ه‌وه تا ساڵی ٢٠٠٨/ ٢٠٠٩ بۆ كورسیه‌كانی خوێندن .
حه‌یده‌ر عه‌بوودی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ڕێگه به به‌و خوێندكارانه بده‌ن كه له‌ساڵانی خوێندنی ٢٠٠٠-٢٠٠٣ تاوه‌كو ٢٠٠٨-٢٠٠٩ خوێندنیان ته‌واوكردوه له‌به‌شی به‌یانیان و ئێوارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
وتیشی، "ئه‌و خوێندكارانه ناتوانن له‌و بڕیاره سودمه‌ند بن، كه له‌بڕیاره‌كانی پێشوتر سودمه‌ندبون یاخود به‌هۆی گزی و ساخته‌كاری و سزای قورسه‌وه له‌خوێندن دابڕاون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە