پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری ماف و ئازادیی پێكهاتەكان دەبین
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە پێكهاتەی مەسیحی دەكات و جەخت لە برەودان بە پێكەوەژیان و لێبوردەیی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان دەكاتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح بە گەرمی و لە دڵەوە لە تەواوی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز دەكەم، لەم جەژنەدا جەخت لە برەودان بە كلتووی جوانی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستاندا دەكەینەوە كە سیمایەكی گرنگی ناسنامەی كوردستانی و مایەی شانازیمانە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، خوشك و برایانی مەسیحی و هەموو پێكهاتەكان دڵنیا دەكەنەوە كە هەمیشە پارێزەری ئەم كلتورەو ماف و ئازادییەكانیان دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە