پەیامی کورد ... کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک پەیامی بڵاو کردەوە
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک لەلایەن چەکدارانی پەکەکە بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر هاتووە: "کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مولازمی یەکەم عەبدولڕەحمان ئەمین دەکات کە لە ڕووبەڕووبووەنەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە نزیک ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەش دراوە، "ئازایەتی و دڵسۆزیی مولازم عەبدولڕەحمان بۆئەرکەکانی مایەی شانازیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان".
جێی باسە شەوی یەكشەممەی رابردوو چەكدارانی پەكەكە لە سێ لاوە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی پێشمەرگەیان بە ناوی جاهید عەبدورەحمان شەهید كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە