ڕووداوێکی هاتووچۆ کوژرانی ٤٠ کەسی لێکەوتەوە

ڕووداوێکی هاتووچۆ کوژرانی ٤٠ کەسی لێکەوتەوە

پەیامی کورد... ڕووداوێکی هاتووچۆ کوژرانی ٤٠ کەسی لێکەوتەوە


بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە 40 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسی دیكە برینداربوون.

دوو پاس لەسەر رێگەیەكی خێرای نزیك لە داكاری پایتەختی سەنیگال پێكیانداداوە، ماكسی سال سەرۆكی وڵاتەكە ئاماری قوربانییەكانی ئاشكراكرد و رایگەیاند، بە لایەنی كەمەوە 40 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەگەڵ راگەیاندنی ئامارەكەدا، سەرۆكی سەنیگال سێ رۆژ ماتەمینیی راگەیاند و جەختیكردەوە، ئەنجومەنێكی وەزاری پێكدەهێنێت بۆ گرتنەبەری رێكار لەبارەی سەلامەتیی هاتوچۆ لەسەر رێگە گشتییەكان.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی سەنیگال ئامارێكی فەرمییان لەبارەی ژمارەی بریندارەكانەوە ئاشكرانەكردووە، بەڵام میدیای ئەو وڵاتە ژمارەكە بە نزیكەی 100 بریندار دەخەمەڵێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە