پەیامی کورد ... ووردەکاری هێرشی داعش لە عێراق بە یارمەتی هیزەکانی ئەمریکا
ووردەکاری هێرشی ڕۆژی شەممەی گرووپئی تێرۆرسیتی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەتییەکان و عەشدی شەعبی لە پاریزگای سەڵاحەددین لە عێراق ئاشکرا بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " مهند العقابی " بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی شاندی حەشدی شەعبی بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی المیادین ڕایگەیاند : ئەندامانی گرووپی تێرۆرسیتی داعش هێرشەکانی خۆیان لە چوار لاوە لە پاریزگای سەڵاحەددین ئەنجام داوە و تاسەرلە بەیانی شەممە بەردەوام بووە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند هەندێک لە کەل و پەلەکان کە داعش بە کاریان هێنابوو نوێ بوون و بەشێک لە هێرشەکەش بە بەلەم ئەنجام درابوو .
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند : زۆربەی گرووپگەلی تێرۆریستی لە عێراق دا بە ئاسانکاری ئەمریکا لە سووریاوە هاتوونەتە ناو خاکی عێراق .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە