ڕووسیا داگیرکردنی شارۆچکەی لیمانی لە ناوچەی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ڕاگەیاند

ڕووسیا داگیرکردنی شارۆچکەی لیمانی لە ناوچەی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ڕاگەیاند

پەیامی کورد... ڕووسیا داگیر کردنی شارۆچکەی لیمانی لە ناوچەی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داگیرکردنی شارۆچکەی لیمانی لە ناوچەی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ڕاگەیاند.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو شارۆچکەیە لە لایەن هێزی هاوبەشی سوپای ڕووسیا و چەکدارە جوداخوازەکانەوە «بە تەواوی ئازادکراوە.»

لیمان کە شوێنی ژیانی ٢٠ هەزار کەسە، بە شارۆچکەیەکی ستراتیژیی گرنگ دادەنرێت، چونکە دەکەوێتە باکووری هەر دوو شاری سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆلی ئۆکراینادان.

کۆنترۆڵکردنی لیمان دەرفەت بە مۆسکۆ دەدات دەستی بە ژمارەیەک ڕێگە و هێڵی ئاسنین بگات بۆ ئەوەی لە ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس بپەڕێتەوە و پێشڕەویی زیاتر لە دۆنباس بکات.

پێشتر سەربازانی ڕووسیا چەندین جار هەوڵیاندا لە ڕووبارەکە بپەڕنەوە، بەڵام شکستیان هێنا و زیانی ماددی و گیانی گەورەیان بەر کەوت.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دیمەنی هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانی و دابەزینی ئاسمانیی هێزەکانی بۆ نێو لیمان بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی وەزارەتەکە، سەربازانی ڕووسیا بە پەڕەشووت دابەزیونەتە نێو شارەکە و بە تۆپباران پاڵپشتیکراون، لە ئەنجامدا بەسەر بەرگریی ئۆکراینادا زاڵبوون و دوو زرێپۆشی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە و ٢٠ سەربازی ئۆکراینیشیان کوشتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە