پەیامی کورد... ڕووسیا ناوچەیەکی ئۆکراینای بۆردمان کرد
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ناوچەیەکی لە هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا تۆپباران کردووە و بەو هۆیەوە دوو مامۆستای باخچەیەکی ساوایان بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ١یی شوباتیب ٢٠٢٢، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کیێڤ لە تویتەر بڵاویکردەوە، ڕووسیا ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئۆکراینای لە هەرێمی دۆنباس تۆپباران کردووە.
وەکوو لە تویتەکەدا هاتووە، گوللە تۆپ بەر باخچەیەکی ساوایانی گوندێک کەوتووە و بەو هۆیەوە دوو مامۆستا بریندار بوون و کارەبای گوندەکەش پچڕاوە و بەرپرسیارێتیی دۆخەکەش دەخاتە ئەستۆی حکومەتی ڕووسیاوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوەی مۆسکۆ کردی و دەیکات پێشێلکاریی ڕێککەوتننامەی مینسکە و دەریدەخات ڕووسیا هاووڵاتییانی ئۆکراینیی بەلاوە گرنگ نییە.
تویتەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، چەند هەفتەیەکە دەیان هەزار سەربازی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا بڵاوبوونەتەوە و ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم بکرێنەوە و ڕێگە لە هەڵگیرسانی شەڕ بگیرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە