پەیامی کورد... ڕووسیا هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرش بۆسەر وڵاتانی ئەورووپا دەکات
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە هێرش دەکەنە سەر بەشێک لە وڵاتانی کیشوەری ئەورووپا لە ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراینا.
دیمتری مێدڤێدێڤ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند: " لەو وڵاتانەی ڕێکخراوی ناتۆ کە بەنیازن تاکلایەنانە هێزی سەربازی بۆ یارمەتیدانی ئۆکراینا بنێرن، ڕای هاوڵاتییەکانیان سەبارەت بەو پرسە وەرنەگیراوە، ئەو ئەندامانەی ناتۆ کە شەڕکردنیان دەوێت دژی ڕووسیا، واتا هێرشی گەورەیان بۆسەر وڵاتەکەیان لە ئەورووپا دەوێت".
باسی لەوەشکرد: " من دەپرسم ئایا ئەمریکا بیر لە چی شتێک دەکاتەوە سەبارەت بە شەڕکردن لەگەڵ ڕووسیا، چونکە بیرکردنەوەی ئەوان کاریگەری لەسەر تەواوی ئەندامەکانی دیکەی ناتۆ دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە