پەیامی کورد... هێرشێکی ڕووسیا بۆسەر شارێکی ئۆکراینا کوژرانی ١١ کەسی لێکەوتەوە
بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر شاری لەڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکراینا و بە هۆیەوە ١١ کەس کوژران.
ئاندری سادوڤی، پارێزگاری لڤیڤ بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ڕووسیا پێنج هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر شارەکەیان و لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە، هەروەها شارەکەش لەژێر هێرشێکی چڕی هێزەکانی ڕووسیادایە و مەترسی زیاتربوونی قوربانییەکان هەیە، بۆیە باری نائاسایی ڕاگەیەنراوە.
ڕووسیا داوای مافی خۆی دەکات لەسەر ناوچەکانی دۆنباس
شارەزایانی سەربازی باس لەوە دەکەن، ڕووسیا دەیەوێت دوای گەمارۆدان و کۆنتڕۆڵکردنی بەشێک لە شارە گەورەکانی ئۆکراینا لەوانەش خارکیێڤ و ماریۆپۆل و بەدیلگرتنی هێزەکانی ئۆکراینا لەو ناوچانە، دەست بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕ بکات لەگەڵ بەرپرسانی کیێڤ سەبارەت بە مافی ڕووسیا بەسەر ناوچەکانی دۆنباس و باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.
لە لایەکی دیکەشەوە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا وەک هەنگاوێکی نوێ و تەواوکاری لەشکرکێشییەکەی بۆسەر ئۆکراینا، کە وەک چاودێرانی سەربازی باسی دەکەن ئامادەکارییەکی تەواو جیاوازە لە شێوازی جەنگی سوپای ئەو وڵاتە لە دوو مانگی ڕابردوودا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە