ڕووسیا نوێترین ئاماری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئاشکرا کرد

ڕووسیا نوێترین ئاماری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئاشکرا کرد

پەیامی کورد... ڕووسیا نوێترین ئاماری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئاشکرا کرد

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان لە ئۆکراینا لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا، بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە «٣٥٠ نازی و وێرانکردنی ناوەندەکانی فەرماندەیی و خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی شەڕکەر».

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لیوا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی جبەخانەیەکی گەورەی تۆپخانە و تەقەمەنی ئۆکراینا لە نا و ببات، کە بە مووشەکی دوور مەودای «کالیبەر» ئامانجەکەیان پێکاوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، فڕۆکەوانانی ئۆپەراسیۆن و تەکتیکی، ١٠١ خاڵیان کردووەتە ئامانج کە هێزەکانی ئۆکراینا و کەرەستە سەربازییەکانیانی تێدا بووە، هەروەها ٣ ناوەندی فەرماندەیی، ١٣ تانک و زرێپۆشی شەڕکەر، ٦ مووشەکی هەڵگری «گراد»، ١٤ تۆپی مەیدانی و ٢٢ ئۆتۆمبێلی تایبەت تێکشکێنران.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا باسی لەوەش کرد، هێزی ئاسمانی ڕووسیا فڕۆکەیەکی جۆری MiG-٢٩ ی هێزی ئاسمانی ئۆکراینایان لە کۆماری دۆنێتسک و کۆپتەرێکی جۆری Mi-٢٤یان لە پارێزگای نیکۆلایڤ خستووەتە خوارەوە، هەروەها ٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشیان لە ناوچە جیاجیاکان خراونەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، زیانەکانی هێزەکانی ئۆکراینا لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕووسیا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە ٢٠٢ فڕۆکەی شەڕکەر، ١٣١ هێلیکۆپتەر، ١٢٠٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٣٨ سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکە، ٣٥٤٨ تانک و ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش، ٥٢١ فڕۆکەی فرە مووشەک هەڵگر و ١,٩٧٤ پارچە تۆپخانەی مەیدانی، هەروەها ٣,٦٠٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت لەناوبراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە