پەیامی کورد ... ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پێلانێکی گرینگی ئەمنییەتی لە سەر سنوورەکان هەواڵ دەدات .
ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پیلانی دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سنوورەکانی ئەم وولاتە بە کەلک وەرگرتن لە تەکنۆڵۆژیای پێشکەوتوو هەواڵیدا .
یەحیا ڕەسوول ووتەبێژی فەرماندەەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تووند کردنی ڕێکاری سەربازی بۆ دەستەبەکردنی پشتێنی سنووری لەگەل سووریا تاکوو سنوورەکانی ووڵاتی دیکەی دراوسێ ش هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزەکانی عێراقی بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی تێرۆرسیتی و پێشگرتن لە ڕەخنە و نفووزی تێرۆریستەکان بۆ ناوخۆی ئەم ووڵاتە هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، یەحیا ڕەسووڵ بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : سنوورەکانی عێراق تا ئاستێکی باڵا بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆڵۆژیای مۆدێرن و کەمێراگەلی گەرمایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ی کۆنترۆڵی ئەمن ە .
ڕەسووڵ بە ئاماژەدان بە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە بەشگەلێکی جیاوازی سەربازی بە تایبەتی لە چوارچێوەی سنوورەکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی الانبار ، الجزیرە و ڕۆژهەلاتی مووسڵ جەختی کردەوە : ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزەکانی عێراقی بۆ بەدواداچوون و گەڕانی پاشماوەکانی گرووپگەلی تێرۆریستی و لەناوبرددنی ئەوان بەردەوامی هەیە .
ئەو هەورەها ووتی : فەرماندەیی ئەمنییەتی عیراق لە ئێستادا تەزکیزی خۆی لە سەر جێگیر کردنی بەشگەلی سەربازی و بازگەی لێکۆڵینەوە لە پشتێنەکانی سنووری لەگەڵ باقی ووڵاتانی دیکە دراوسێ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئەەمنییەت و کۆنترۆڵی ئەوان و پێشگرتن لە ئامادەبوونی ئەندامانی تێرۆریستان بە تایبەتی لە ناوچەەگەلی سنووری بیاوانی بوونی هەیە .
ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە پیلانێک لە لایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتخانەکانی ووڵات و بەرگری بۆ بەردەوامیدان بە پاڵپشتی لە دۆسیەی سنوورەکان و بەهێزکرددنی ئەو ناوچانە بە تەکنۆڵۆژیا گەلی پێشکەتوو بوونی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە