پەیامی کورد ... ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق : پێویستمان بە هیچ سەربازێکی دەرەکی نییە / زانیاری گرینگمان ڕادەستی دیمەشق کردووە .
سەرتیپ یەحیا ڕەسووڵ ووتەبێژی فەرماندەی گشتی عێراق ووتی : هێزەکانی ئەمنییەتی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی پێشکەوتن و پێشگیرانە دژ بە گرووپگەلی تێرۆریستی داعش ن .
بە پێی ڕاپۆرتێک یەحیا ڕەسووڵ ڕایگەیاند : دەربارەی " حجی تیسیر " بەناوبانگ بە " والی داعش لە عێراق " زانیاریگەلێکمان خستووەتە بەر دەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە ئۆپراسیۆنی ئێستای داعش گورزێکی قورسیان بەم گرووپە گەیاندووە و تا کاتی لە ناوبردنی تەواوی تێرۆریستان ئارام دانانیشین و ڕایگەیاند : داعش لە کاتێک کەڵک وەردەگرێت کە ئێمە خەفڵەتی دەکەینو کارەکانمان بە باشی ناکەین ، بەڵام هێزی بەرەوڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئێمەدا نییە و تا کۆتایی ئەوان دەست هەڵناگرین .
یەحیا ڕەسووڵ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ سووریا بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوامی هەیە و هەروەها زانیاریگەلی گرینگ مان خستووەتە بەر دەستی دیمەشق کە ئەو ئیمکانیەتە بە ئەرتەشی سووریا بدات بتوانن هێرش بکەنە سەر تێرۆریستان . هەروەها ووتی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هەر جۆرە پێشڕەوییەکی تێرۆریستان لە ڕێگای سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریاوە ئامادەییمان هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە