وەزیری بەرگری تورکیا : ماکرۆن بۆ داپۆشینی کێشەکانی ، خۆی لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەقۆڵتێنێت

وەزیری بەرگری تورکیا : ماکرۆن بۆ داپۆشینی کێشەکانی ، خۆی لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەقۆڵتێنێت

پەیامی کورد     ...     وەزیری بەرگری تورکیا : ماکرۆن بۆ داپۆشینی کێشەکانی ، خۆی لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەقۆڵتێنێت

وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، سەرۆكی فەڕەنسا بەنزین بەسەر ئاگری كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، ئەوەش قۆناغی چارەسەر زۆر دوورتر دەخاتەوە.

خڵووسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە دۆخی ناوچەكە بە گشتی كرد و تایبەت بە هەلوێستی فەڕەنساش رایگەیاند، سەرۆكی ئەو ووڵاتە بەنزین بە ئاگردا دەكات.

لەمیانەی ووتەكانیدا ئاماژەی بەوەشكرد، "بەمەبەستی داپۆشینی كێشەكانی خۆی، ئیمانۆئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە دووری هەزاران كیلۆمەترەوە دێت خۆی دەخاتە ناو كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت رۆڵێك بۆ خۆی درووستبكات، كە ئەو كارە راست نییە".

ووتیشی، ئەوان وەك توركیا مافی خۆیان دەپارێزن و هەمیشە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ یوونان وەك هاوسێیەك، ئەو كارانەی فەڕەنسا دەیكات بێجگە لە گرژی هیچ سوودێكی دیكەی نییە و بەرەو بێچارەنووسی رێگەكە درێژدەكاتەوە.

راشیگەیاند، پێویستە بەگوێرەی خۆمان مافەكان پەیڕەو نەكەین، بەڵكوو لەسەر بنەمایەكی جیهانی و بەگوێرەی بەرژەوندی هەموان هەنگاوبنێین و یەكێتی ئەورووپاش ئەو راستییە دەبینێت.

لە بەشێكی دیكەی ووتەكانیدا ئاكار باسی لەوەكرد، ماكرۆن بەنزین دەكات بەسەر ئاگری كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەوەش قۆناغی چارەسەر هەتا بێت دووردەخاتەوە، چونكە دەیەوێت هەمان رۆڵی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەری ناپلیۆن بگێڕێت بەڵام ئێمە هەموومان دەبینین كە ئەو توانا و هێزەی نییە و ناتوانێت ئەو كارە بكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە