ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا گوتی، شاندێکی باڵای ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەنەکەسە لەبارەی ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە کۆ بوونەوە، چوونکە ھاوپەیمانان تا ئێستا ئەنەکەسە بە نوێنەری کوردانی ڕۆژئاوا دەزانن و پەیەدەش ھێندە لاواز بووە بە ھەموو مەرجێکی ڕژێم ڕازی بووە کە ددان بە ئەواندا بنێت، بەڵام ڕژێم ڕەتی دەکاتەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیانیی کورد لە سووریا، نەواف حەسەن ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٢ پەیەدە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕژێمی سووریا ھەبوو و دواتر کە ئەمریکا ھاوکاریی کردن وایانزانی بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنیان بۆیە ویستیان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر درووست بکەن، بەڵام ئەمریکا ڕێککەوتنی لەگەڵیان تەنیا بۆ شەڕی داعش بوو و ئێستا کە لاواز بوون، جارێکی دیکە دەیانەوێت ببنەوە بەشێک لە ڕژێمی سووریا و ھەموو مەرجێکی ڕژێم جێبەجێ دەکەن تەنیا بۆ ئەوەی دانیان پێبنرێت ، بەڵام ڕژێمی سووریا ڕەتی کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە دان پێدانان بەوان ، واتا دابەشبوونی سووریا."
نەواف حەسەن گوتیشی: "ھاوپەیمانان ئەنەکەسە بە نوێنەری شەرعی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەزانن، بۆیە شاندێکی باڵای ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەنەکەسە لەبارەی ئایندەی سووریاوە کۆ بوونەوە و تێیدا ھەموو ئەگەرەکانیان تاوتوێ کردووە، چوونکە ئەنەکەسە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریایە و لە ئۆپۆزسیۆنی سووریادا نوێنەرایەتیی گەڵی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە