ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

 


پەیامی کورد... ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شاری ماریۆپۆلی ئۆکراینای ڕاگەیاند و دەشڵێت، " تەنیا چەند سەربازێک لە شارەکەدا ماون، کە دەبێت خۆیان بەدەستەوە بدەن بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنن".

بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕووسیا، " تەواوی شاری ماریۆپۆلیان کۆنترۆڵکردووە، هەرچەندە لە هەندێک باڵەخانەدا سەربازی ئۆکراینی ماون".

هاوکات، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، "تەنیا دەرفەتی مانەوەی ئەو کەسانە لە ژیاندا ئەوەیە کە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان بەدەستەوە بدەن".

جێگەی باسە، نزیکەی 45 ڕۆژە شاری ماریۆپۆل بووەتە ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و هێزەکانی ئۆکراینا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە