پەیامی کورد... ئەمریکا: زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سنووری ئۆکراینا جێگر کراون
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڕەشەکانی "ڕووسیا" لە پەیوەندی بەو بابەتەی کە بەو زووانە هێرش دەکاتە سەر "ئۆکراینا"، "ڤلادیمیر زلینسکی" سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە داوای لە خەڵک کردووە کە هێمن بن.
ناوبراو وتوویەتی: "هەتا ئێستا بەڵگەیەکی وایان دەست نەکەوتووە کە دەری بخات ڕووسیا هێرش دەکات".
" زلینسکی" کە لە جەرگەی ئەو گرژییانەدا نیگەرانی دارمانی ئابووریی وڵاتەکەیەتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار هەوڵی داوە کە هۆشدارییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لە پەیوەندی بەوەی کە بەم زووانە ڕووسیا هێرش دەکاتە سەریان لەپێش چاوی ڕای گشتی گرنگی پێ نادات.
ڕاپۆرتەکان ئەوە پیشان دەدەن "ئۆکراینا" لە سێ لاوە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە گەمارۆ دراوە.
لەو پەیوەندییەشدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژەی هێزەکانی ڕووسیا لە نزیک سنوورەکانی "ئۆکراینا" بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
هەواڵدەریی "ئاسۆشێتێدپرێس" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیی بڵاوی کردووەتەوە کە لە ئێستادا ١٣٠ هەزار کەس لە هێزە سەربازییەکانی "ڕووسیا" لە سنوورەکانی "ئۆکراینا" جێگر کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە