پەیامی کورد ... ئاڵمانیا بۆ زێدەڕەوی نەکردن لە بەکار هێنانی گاز ڕوو لە بەکار هێنانی خەڵووزە بەردینە دەکات
ئاڵمانیا بە مەبەستی زێدەڕەی نەکردن لە بەکارهێنانی گاز ، لە دوای چەندین دەیە ڕووی لە بەکارهێنانی خەڵووزی بەردینە کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری الجزیرە ، وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ووتی : کەڵک وەرگرتن لە گازی سرووشتی بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا سنووردار دەبێت . ئەم هەنگاوە لە سەرووبەری نیگەرانییەکان دەربارەی ئەگەری کەمبوونی بە هۆی پچرانی ڕادەستکردنی لە لایەن ڕووسیاوە ئەنجام بووە .
ئەم هەنگاوە لە دوای ئەوە ئەنجام درا کە ڕووسیا بە تووندی جەرەیانی گازی سرووشتی لە خەتی بۆڕی خۆیدا بۆ ئەورووپای ڕۆژئاوایی کەم کردەوە و نرخی ووزەی زیاد کرد . ڕووسیا بە هۆی هێرش بۆ سەر ئۆکراین لە ژێر گەمارۆوەکانی ڕۆژئاوایە و هەر ئەم بابەتە هۆکاری دابەزینی جەرەیانی ووزە و چوونە سەرەوەی هەڵئاوسان لە ئەمریکا و ئەورووپا بووە
ڕۆبێرت هابک " لە بەیاننامەکەی خۆیدا ووتی : ووزەخانەکانی خەڵووزی بەردین دەبێ زیاتر کەلکی لێوەربگیرێت . بۆ کەم کردنەوە بەکارهێنان .دەبێ گازێکی کەمتر بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا کەڵکی لێوەربگیرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە