پەیامی کورد … ژمارەی گیان لەدەستداوانی پەتای کۆرۆنا لەپارێزگای کرماشان گەیشتە ١٥٠٠ کەس
دوای ئەوەی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كرماشان گیانیانلەدەستدا، ژمارەی گیانلەدەستدان هەزارو ٥٠٠ كەس تێدەپەڕێنێت.
تەندروستی كرماشان بڵاویكردوەتەوە:" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٢ تووشبووی نوێ رەوانەی نەخۆشخانەكراون، هەروەها ١٥٧ تووشبووی تریش لەماڵانن".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو تووشبووی كۆرۆنا لە ئیسلام ئاباد و هەرسین گیانیان لەدەستداوە.
جەختیشكراوەتەوە:" هەربۆیە ژمارەی گیانلەدەستدان لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە بۆ هەزارو ٥١٢ تووشبوو بەرزبووەتەوە"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە