ئەمریکا سیستمی بەرگریی بە قەتەر دەفرۆشێت

ئەمریکا سیستمی بەرگریی بە قەتەر دەفرۆشێت

پەیامی کورد... ئەمریکا سیستمی بەرگریی بە قەتەر دەفرۆشێت

ئیدارەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، رەزامەندییان پیشانداوە بە واژۆکردنی گرێبەستی سیستمی بەگریی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەگەڵ قەتەردا.

ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاوکاری ئەمنی و بەرگری بڵاویکردەوە، “گرێبەستیی پێشنیارکراوی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی قەتەر ببە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئالنگارییەکانی ئێستا و داهاتوو لە رێگەی خستنەبەردەستی توانای ئەلیکترۆنی و سیستمی بەرگری دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خۆی دەگرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “تێچووی کۆی بەرنامەکە بەهاکەی یەک ملیار دۆلارە، رەزامەندیمان لەسەر پیشانداوە و رەوانەی کۆنگرێسمان کردووە بە مەبەستی پەسەندکردنی”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە