پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاری دەكات و داواش لەسەرجەم پەرلەمانتاران دەكات، ئامادەبن.

بەگوێرەی بانگهێشتنامەیەكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، كە ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران كراوە، ڕۆژی 21ی 5ی 2018، دیاریكرا بۆ دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم، لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان-عیراق.

دانیشتنەكەی پەرلەمان لەكاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، سەرۆكایەتی پەرلەمانیش داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران كردووە، لەكاتی دیاریكراودا ئامادەبن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە