پەیامی کورد ... کۆریای باکوور پەردە لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک لادەدات کە ئەم توانایی یانەی هەیە
کۆریای باکوور پەردە لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک لادەدات کە توانایی هاوێشتنی لە ژێردەریاییەکانەوە هەیە .
کۆریای باکوور لە مەراسیمی ڕیژە و نەمایشی سەربازی و نیزامی خۆیدا پەردەی لە سەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک بە توانایی هاوێشتن لە ژێردەریاییەکانەوە هەیە لادا .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە فەرمی ڕایگەیاند : " بەهێزترین چەکی ئەتۆمی جیهان مووشەکگەلی بالیستیک بە توانایی هاوێشتن لە ژێردەریاییەکانەوە یەک لە دوای یەک دێنێتە مەیدانەوە و توانمەندی هێزە چەکدارەکانیان نەمایش دەکەن و دەیخەنە ڕوو .
ئەم نەمایشە سەربازییە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی کۆنگرەی خەڵق ی حێزبی حۆکمڕانی کرێکاران بەڕێوەچوو . ئەم مەراسیمە هەر ٥ ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت .
نەمایش کردن و پەردەلادان لەم مووشەکە بالێستیکییە لە دۆخێکدا ئەنجام دراوە کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە دەچێتە ناو کۆشکی سپی یەوە . ئەو قەولی داوە ڕێکارگەلێکی قورستر لە دۆناڵد ترامپ لە دژی کۆریای باکوور دەگرێتە بەر "
هەروەها بایدن لە ووتووێژە هەڵبژاردنییەکانی خۆیدا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کردبوو سەبارەت بەوەی کە ئەو کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور ی وەکوو دۆستێکی باش ناو بردبوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە