ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی لە ژێر چیایەکی ووڵاتەکەی بونیاد دەنێت و ئامادەکاری بەپەلە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات

ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی لە ژێر چیایەکی ووڵاتەکەی بونیاد دەنێت و ئامادەکاری بەپەلە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات

پەیامی کورد    ...    ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی لە ژێر چیایەکی ووڵاتەکەی بونیاد دەنێت و ئامادەکاری بەپەلە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات .

بە پێی هەواڵ و زنیارییەکان دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێونەتەوەیی، بڵاوی کردەوە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز، گیرابوو دەربارەی بنکەی ناوەکییەکەی نەتەنز ڕایگەیاند: سێ توونێل بە خێرایی، لە ژێر شاخێک لە نەتەنز لێدراوە و خەریکی ئامادەکارین بۆ بەرهەمهێنانی خێراتری چەکی ناوەکی.

ئەمە لە حالیکدایە کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەفتەیەک پێش ئێستا لە ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمیدا ڕایگەیاند کە ئێران بە نیازە سێ تاقیگەی سانتریفیوژی مۆدێرنی ئای-ئاڕ٢ ئێم، لە شاری ناوەکی نەتەنز درووست بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە