پەیامی کورد... ئێران؛ لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ١١٠ کارخانەی بەرهەمهێنانی "پۆڵا" داخراون
"سەید ڕەزا شەهرستانی" ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنانی "پۆڵا" وتی، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە ئێران ١١٠ کارخانەی بەرهەمهێنانی "پۆڵا" داخراون و ڕێکەوتی دەستبەکاربوونەوەیان بۆ ماوەیەکی نادیار دوا خستووە.
ناوبراو هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخەی بۆ سیاسەتە هەڵەکانی وەزیری "پیشە و کانزاکان"ی ڕژێم گەڕاندووەتەوە.
بە وتەی ناوبراو "وەزیری پیشە و کانزاکان" نرخی بەرهەمی "پۆڵا"ی کارخانەکانی هێناوەتە خوارەوە، لە حاڵێکدا نرخی مادەی بەکارهێنەر لەلایەن کارخانەکانەوە زۆر گران بووە.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "بە ٥٣ ساڵ کار لە بواری پیشەسازیدا، دەوڵەتی سێزدەیەم لەو بوارەدا قەیرانی دروست کردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە