پەیامی کورد … کۆرۆنا لە ئیران یەک میلیۆن و٥٠٠ هەزا کەسی دیکەی بێکار کرد
لە ئێران ڕێژەی بێکاری بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتووەتە ١٥٪ لە ٢٠٢٠دا و نزیکەی ٧٪ی ھاوڵاتیانیش کارەکانیان لە دەستداوە و ژمارەیان دەگاتە ١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس.
ناوەندی ئاماری ئێران لە تازەترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندوە: ڕێژەی بێکاری بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتووەتە ١٥٪ لە ٢٠٢٠دا و نزیکەی ٧٪ی ھاوڵاتیانیش کارەکانیان لە دەستداوە و ژمارەیان دەگاتە ١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس، هاوكات کەرتی گەشتوگوزاریش لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەھۆی کۆرۆناوە نزیکەی ٩ ملیار دۆلاری زیانی بەرکەوتووە.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ڕێژەی ھەڵاوسان لە ئێران لە ٢٠٢٠دا گەیشتووەتە ٤٦٪ و حکومەتی ئەو وڵاتە بڕی ١ ملیار دۆلاری بۆ کۆنتڕۆڵی ھەڵاوسان خەرجکردووە، بەڵام بێسوود بووە بەھۆی لە دەستدانی تمەنی ئێرانی بۆ نیوەی بە ھاکەی بەرامبەر بە دۆلار لە ٢٠٢٠دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە