پەیامی کورد ... ئێران/ نووسەرێک بە هۆی نووسینی کتێبێک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
ڕۆژی شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، "ئارش گەنجی"، وەرگێڕ، نووسەر و ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەمووزادە" ، بە ١١ ساڵ زیندان سزا.
لقی ٢٨ی دادگای شۆڕش ئەو وەرگێڕە ئێرانییەی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١ ساڵ وهەروەها بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپەکانی دژبەری نیزام" بە ٥ ساڵ و سەرجەم بە ١١ ساڵ بەندکران سزا دا.
"ناسر زەڕئەفشان"، پارێزەری "ئارش گەنجی" لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: تەواوی ئەو تۆمەتانە، دژی ئەو ئەندامەی کانوونی نووسەرانی ئێرانە، وەرگێڕانی کتێبێک بووە بە ناوی "کلیدێکی چووکە دەروازییەکی گەورە" کە لەمەڕ ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بووە.
"ئارش گەنجی" ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، پاش هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە بەندی ی٩ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە