پەیامی کورد ... ئێران بۆ یه‌كه‌مجار قسه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی نێوان سوپاكانی سووریا و توركیا له ئیدلیب ده‌كات و به مافی سووریای ده‌زانێت له هه‌رشوێن و ناوچه‌یه‌كی داگیركراوی ووڵاته‌كه‌ی، به ئیدلبیشه‌وه، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات.
عه‌باس مووسه‌وی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی ووڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی هێرش و ووڵامدانه‌وه‌كانی نێوان سوپاكانی سووریا و توركیا له ئیدلب كرد، رایگه‌یاند، مافی سوپای سووریایه له‌هه‌رشوێن و ناوچه‌یه‌كی ووڵاته‌كه‌ی كه دووچاری داگیركردن و تیرۆر هاتووه و ئاسایشی ووڵاته‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به ئیدلیبیشه‌وه، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه، له نیگه‌رانی هه‌ندێك ووڵات تێده‌گه‌ن له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئیدلیب، به‌ڵام به پێویستی زانیوه رێگه به گه‌ل و حكومه‌تی سوریا بدرێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
مووسه‌وی داوای له ته‌واوی وڵاتانیش كرد رێز له یه‌كگرتوویی خاكی سوریا و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه بگرن.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له سوپاكانی سووریا و توركیا له ئیدلیبی باكووری سووریا هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كتری، سه‌ره‌تا له بۆردومانێكی سوپای سووریا بۆسه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له ئیدلیب، ٦ سه‌ربازی توركی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
دواتر توركیا ووڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای سووریای داوه‌ته‌وه و خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاشكرایكرد، له ئیدلیب هێرشیان كردۆته سه‌ر ٥٤ پێگه‌ی سوپای سووریا له ئیدلیب و ٧٦ سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته‌یان كوشتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە