پەیامی کورد... ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە بەغدا لابرد
سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ، لە بەغدا و شارەکانی تر لا ببات.
لە بەیاننامەیەکی کورتدا سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، کە بڕیاری داوە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا و شارەکانی تر لا بەڕێت.
ئەم بڕیارەش دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر دێت، کە کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەچووو تێیدا داوای لێ بوردنی لە گەلی عێراق کرد و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کرد لە ماوەی یەک کاتژمێردا، بکشێننەوە و کۆتایی بە توندوتیژی بهێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە