فراکسیۆنی بابلیون: بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پێچەوانەی دەستورە

فراکسیۆنی بابلیون: بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پێچەوانەی دەستورە

پەیامی کورد... فراکسیۆنی بابلیون: بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پێچەوانەی دەستورە


سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیون ڕایدەگەیەنێت بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پێچەوانەی دەستورە و لە دادگای فیدراڵی تانەیان لە بڕیارەکە داوە.

ئاسوان کلدانی، سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیون لە نوسراوێکیدا بۆ دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندوە: بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پێچەوانەی هەردوو بڕگەی (ب و ج)ی ماددەی ٢ی دەستوری عێراقییە، کە باس لە دەرنەچوواندنی هەر بڕیار و یاسایەک دەکات کە پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادییەکان بێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە: بە پێی ماددەی ٣ی دەستور، عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوە و پێکهاتە و ئاینە، ئەو خواردنەوانەش لای هەندێک لە پێکهاتەکان ئاساییە و کولتورەکەیان رێگەیان پێدەدات، بۆیە قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پێشێلکردنی مافەکانی ئەوانە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە