پەیامی کورد … ئەردۆغان: دەبێت ئەمریکا خۆی بخات بەبارێکدا یان پەکەکە یان تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەبێت خۆی بخات بەبارێکدا، کە لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە دەبێت، یان لەگەڵ ئەندامێکی ناتۆ دەبێت کە تورکیایە.
لەمبارەیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی “سی بی ئێس”ی ئهمریكی ڕایگەیاندووە: “ئەمریکا وڵاتێکی ناتۆیە و تورکیاش وڵاتێکی ناتۆیە، ئایا ئەمریکا لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکو پەکەکە، پەیەدە و یەپەگە کار دەکات یان لەگەڵ تورکیا کە لە ناتۆ بەیەکەوەین؟ پێویستە ئەمریکا بڕیاری ئەوە بدات، من پێشنیازی دووەمیان دەکەم”.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق ئەردۆغان وتویەتی:” پێویستە ئەوان لە سووریا دەربچن، هەروەها لە عێراقیش دەربچن، هاوشێوەی دەرچوونیان لە ئەفغانستان، چونکە ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە جیهاندا خزمەت بە ئاشتی بکەین، ئەوا مانەوەیان لەو ناوچانە هیچ مانایەک بۆ ئاشتی ناهێڵێتەوە”.
هاوكات دروستکردنی 100 هەزار خانووی لەسەر خاکی سوریا ڕاگەیاند، بێ ئەوەی مەبەستی دروستكردنیان ئاشكرابكات، وتویەتی: ”بە هیچ جۆرێک لە شوێنێک نامێنینەوە کە خەڵکەکە ئێمەی نەوێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە