لە پێوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیدا جه‌میل بایك هاوسه‌رۆك کەجەکە كوردستان له‌گه‌ڵ شاسوارعه‌بدۆلواحێد سه‌رۆكی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ پیرۆز بایی سه‌ركه‌وتنی،حیزبه‌كه‌ی لێده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
هەروەها جه‌میل بایك ، ده‌ستخۆشی له‌سه‌رۆكی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات بەبۆنەی هه‌نگاوه‌كانی کە بوه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنی كاندیدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه له‌باشوری كوردستان.
ڕۆژی 12/5 هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو نه‌وه‌ی نوێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێکهێنابوو توانی له هه‌ولێر دوو كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و له سلێمانیش دوو كورسی ، كه كورسییەكی كاندیدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركه‌وت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە