پەیامی کورد ... جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماکرۆن دەرئەنجامی گرینگیان دەستەبەر کردووە
هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەڕەنسا هاوڕابون لەبارەی ئەوەی کە پێویستە لەیەک مانگەدا دانووستانەکانی رێککەوتننامەی بازرگانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەرەوپێش بچێت و بەربەستەکانی بەردەمی لابدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : جۆنسن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گەڵ ئیمانۆێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجامداوە، باسیان لە گرینگی گەیشت بە ئەنجام لە دانووستانەکانی برێکزیت لەم مانگەدا کردوەتەوە.
لەلایەن خۆشییەوە ئیمانوێڵ ماکۆرن لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، گفتوگۆیەکی بە بەرهەمی لەگەڵ جۆنسن ئەنجامداوە تیایدا تاوتوێی چەندین دۆسییەی جیاوازیان کردوە و پرسی رێککەوتننامەی بازرگانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا یەکێک بو لە تەوەرەکانی گفتوگۆکان.
ماکرۆن باسی لەوەشکرد، لەگەڵ جۆنسن کفتوگۆی لەبارەی دۆسییەکانی پەنابەران و رەوشی ئێستای لوبنان و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات کردوە.
دوێنێ دوشەممە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دەبێت پێش 15ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ لەندەن و بڕۆکسڵ رێککەوتننامەی بازرگانی ئازاد لە نێوانیان واژووبکەن، ئەگەرنا ووڵاتەکەی بەبێ رێککەوتن لەیەکێتی ئەورووپا جیادەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە