فەرەنسا/ ١٣٨ کۆچبەر ڕزگار کران

فەرەنسا/ ١٣٨ کۆچبەر ڕزگار کران

پەیامی کورد … فەرەنسا/ ١٣٨ کۆچبەر ڕزگار کران

لەلایەن تیمەكانی فەرەنساوە 138 كۆچبەر لەنزیك گەرووی (با دو كالیە) لە كەناڵی مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ڕزگاركران، دوای ئەوەی بە بەلەمی پەككەوتوو هەوڵی پەڕینەوەیان دابوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مانش و دەریای باكووری فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ناوەندی هەرێمایەتیی پرۆسەكانی چاودێری و ڕزگاركردن لە (گری-نیە) ئاگاداركرایەوە كە ژمارەیەك بەلەم كە هەوڵی پەڕینەوە لە كەناڵەكە دەدەن لە گەرووەكەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆیەوە دوو كەشتی سەر بە دەریایی نیشتمانیی فەرەنسا و دوو بەلەمی سەر بە كۆمەڵەی نیشتمانیی ڕزگاركردنی دەریایی نزیكەی 138 كۆچبەریان ڕزگاركردووە و گەڕاندویاننەتەوە بۆ كەناراوەكانی فەرەنسا.

لە كۆتایی ساڵی 2018ەوە هەوڵەكانی تێپەڕاندنی مانش بە ئاراستەی بەریتانیا زیادیانكردووە، سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكانی دەسەڵاتداران دەربارەی مەترسیی ئەم جۆرە لە كۆچ بەهۆی چڕی جموجوڵ و شەپۆلە بەهێزەكان و هەوای ساردی ناوچەكەوە.

بەپێی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 15400 كۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان لە كەناڵی مانش داوە، لەنێویاندا 3500یان ڕووبەڕووی دژواری بوونەتەوە كاتێك ڕزگاركراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ كەناراوەكانی فەرەنسا.

ئەم ژمارەیە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا نیشاندەدات بەراورد بە ساڵانی پێشوو، لە كۆی ساڵی 2020دا تێپەڕبوون یان هەوڵی پەڕینەوەی نزیكەی 9500 كۆچبەر تۆماركراوە بەراورد بە 2300 كۆچبەر لە 2019 و 600 لە 2018.ق

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە