نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

پەیامی کورد... نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی پێنجشەممەدا.

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر، 152 هەزار و 250 مامەڵەی پێوە کرا و پاشکەمێکیش دابەزی بۆ خوار 152 هەزار دینار.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هیچ خستنەبازاڕێکی دراو لەلایەن بانکی ناوەندیییەوە نابێت، بەهۆی ئەوەی شەممەیە و پشووە، لە لایەکی دیکەشەوە بەرەو کۆتاییەکانی ساڵی 2023 هەنگاو دەنێین و لێدوانەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی دڵنیایی دەدەن لە دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەدوای سەری ساڵەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە