کازمی پەیامێکی بڵاو کردەوە

کازمی پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد... کازمی پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن.

مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، بەردەوامیی گرژیی سیاسی لەگەڵ شارستانییەت یەک ناگرێتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق داواش دەکات ڕێگە لە بەریەککەوتن لە هێزە ئەمنییەکان بگیرێت».

دەشڵێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن.

هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، «دەبێت زۆر باش بزانین کە ئاگری ئاژاوە و شەڕانگێزی هەموون دەسووتێنێت، بەرپرسیارێتیی دۆخەکەش لە ئەستۆی هەمووانە و دەبێت ژیرانە مامەڵە بکرێت، چونکە هەزار ڕۆژ بێدەنگی و گفتوگۆ، باشترە لە ڕژانی دڵۆپێک خوێنی عێراقییەکان».

کازمی پێش وایە، «دەبێت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو عێراقییەکان دابنیشن و دانوستان بکەن و بگەنە لێکتێگەیشتن، زمانی خیانەت و دورخستنەوە دور بخرێتەوە «.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە