پەیامی کورد … کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق
کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر کە زیاتر لە یەک ملیۆن ژەمە، گەیشتە عێراق.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە یەک ملیۆن و 155 ھەزار دۆزە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.
تا ئێستا، چوار ملیۆن و 807 ھەزار و 179 کەس لە عێراق، ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە