پەیامی کورد … کاروانێکی دیکەی ڤاکیسینی فایزەر گەیشتە عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری (فایزەر)ی ئەمەریکی گەیشتووەتە بەغدا.
ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆمپانیای (فایزەر)ی ئەمەریکی گەیشتوەتە بەغدا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بڕی ڤاکسینەکە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستیان بە دابەشکردنی ڤاکسینەکان کردووە بەسەر ئەو ساردکەرەوانەی تایبەتن بە هەڵگرتنی ڤاکسینەکە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
تا ئێستا (1254643) توشبوی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون لەو ژمارەیە(1172227) چاکبونەتەوە و (16705) توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا (699 هەزار و 531) کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان لە جۆرەکانی (سینۆفارم، ئەسترازینیکا، فایزەر) پێدراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە