منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان لە لایەن زڕدایک یەوە دەستی دەبڕدرێت و بە فڕێدانی لە بەرزاییەوە دەکوژرێت

منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان لە لایەن زڕدایک یەوە دەستی دەبڕدرێت و بە فڕێدانی لە بەرزاییەوە دەکوژرێت

پەیامی کورد     ...   منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان لە لایەن زڕدایک یەوە دەستی دەبڕدرێت و بە فڕێدانی لە بەرزاییەوە دەکوژرێت

منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی "ژیار" لە جوانڕۆ، لەلایەن زڕدایک یەوە کوژرا.

جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: "زڕدایکی ژیار، ماوەی یەک ساڵە لەگەڵ باوکی ژیار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و پاش دەست بەسەرکرانی دانی بە تاوانی کوشتنی ئەو مێرمنداڵەدا ناوە".

"موحەممەد ڕەزا ئامۆیی" ڕایگەیاند: "بکوژەکە دانپێدانانی کوشتنی ژیاری بەهۆی بوونی ئەو مێرمنداڵە و بێ ئاگایی باوکی ژیار بەرامبەر خۆی گەڕاندووەتەوە".

زڕدایکی ژیار، پاش لێدان و بڕینی دەستی ئەو مێرمنداڵە ، لە بەرزاییەک فڕێی داوەتە خوارەوە.

دایکی ژیار لە حاڵێکدا کە تەمەنی کوڕەکەی یەک ساڵ و نیو بووە، لەگەڵ مێردەکەی لە یەک جیا بوونەتەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە