پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ٦ی ٢٠١٩ نرخی نەوت بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبونەوەی تێچوی گواستنەوەی نەوت نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا بەرزبووەوە، هەروەک چۆن ترس و دوودڵی زیاتر لەبارەی گەشەی ئابوورییەوە دروستدەکات، بەتایبەتی کە پێشتر بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین درووستبوە.
دواین گرژی و ئاڵۆزییەکان هێرشی سەر کەشتیە نەوتییە زەبەلاحەکانی کەنداوی عومان بوو کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی نەوتی خاو لەبۆرسەی لەندەن درووستکرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، پاش ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لەکەنداوی عومان، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 4 بەرزبووەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، بەردەوامی سزای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر وەبەرهێنەرە نەوتییەکانی وەک ڤەنزوئێلا و کۆماری ئیسلامی ئێران کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هەبووە.
هاوکات، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاش هێرشەکە لە بۆرسەی لەندەن، نرخی نەوتی خاوی برێنت لەسەدا 4.5 ی زیادکرد و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک لە 61.40 دا جێگیربوو.
پێشتر گەشەی ئابووری جیهانی بەهۆی پرسی دەرچونی بەریتانیا لەیەکیتی ئەورووپا، جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، نائارامی ناوچەکە و جیهان لەژێر هەڕەشەدابو و نرخی نەوتی هێنایە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە