کچێکی مێرمنداڵ لە سەردەشت خۆی سووتاند

کچێکی مێرمنداڵ لە سەردەشت خۆی سووتاند

پەیامی کورد... کچێکی مێرمنداڵ لە سەردەشت خۆی سووتاند

هەفتەی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فەرزانە ئیبراهیم زادە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرزانە ئیبراهیم زادە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆی ئەوەی بنەماڵەکەی ئیزنیان نەداوە لەگەڵ ئەو کوڕەی خۆشی ویستووە زەماوەند بکات، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە بنەماڵەی فەرزانە بە هۆی تەمەنی کەمی ناوبراو ئیزنیان نەداوە هاوسەرگیری بکات.

فەرزانە ئیبراهیم زادە تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەر بە شاری سەردەشت بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە