لە سنە کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە سنە کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پەیامی کورد … لە سنە کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی باوکی ڕێگری کرد لە درێژەدان بە خوێندنەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێڕەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی سەمیرا سەعیدی خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەمیرا سەعیدی ئەمساڵ بڕیار بووە پۆلی هەشت بخوێنێت و دوای ئەوەی باوکی ئیزنی نەداوە درێژە بە خوێندنەکەی بدات و داویەتە بەر لێدان و کوتان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەمیرا سەعیدی خەڵکی گوندی دەروێشان سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە