پەیامی کورد ... ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان و فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی عێراق لە ھەولێر كرایەوە.
كردنەوەی ئەو نووسینگەیە لە ھەولێر تایبەتە بە ئاسانكاری بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی عێراق كە لە دەروەی ووڵات دەگەڕێنەوە یان گرفت لە بەڵگەنامەكانیان ھەیە.
محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە ووتەیەكدا بەو بۆنەیەوە رایگەیاند "دەمانەوێت لە رێگەی ئەو نووسینگەیەوە ئاسانكاری بۆ ھاووڵاتیان بكەین، دەمانەوێت ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لێرە دەردەچن، بەڵگەنامەی یاسایین و كاریان پێدەكرێت".
لە مەراسیمی كردنەوەی نووسینگەكە سەفین دزەیی، گوتی: "ھەبوونی ئەو نووسینگەیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێم كار دەكات و ئاسانكاری دەبێت بۆ ھەموو ھاووڵاتیان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە