پەیامی کورد ... ڕوسیا/ سەربازێک سێ سەربازی دیکەی کوشت
سەربازێکی ڕووسی لە پێگەیەکی ئاسمانی ئەو وڵاتە تەقەی لە هاوڕێیانی خۆی کردووە و لە ئاکامدا سێ کەسی کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی ڕیانووستی ڕوسیا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی دووەم، سەربازێکی ڕووسی لە پێگەیەکی ئاسمانی ڕۆژئاوای ڕووسیا تەقەی لە بەرپرسەکەی و دوو کەسی دیکەی سەربازی کردووە و هەر سێیانی کوشتووە.
ئەو سەربازە لەئێستادا گەمارۆ دراوە و هەتا ئێستا هۆکاری تەقە کردنەکەی نەزانراوە.
ناسنامەی ئەو سەربازە ئانتۆن ماروۆف تەمەن ٢٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە