پەیامی کورد ... به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ، كه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایتییه‌كانی گومرگ نێردراوه، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ وه هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو و ژێرئاوكه‌وتوو به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌خه‌ده‌كرێت.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ٢٠٢٠ـه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی نوسراوه‌كه دوو جۆر ئۆتۆمبیل رێگه به‌هاورده‌كردنیان ده‌درێت: جۆری یه‌كه‌میان، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ن كه هیچ جۆره لێدراوەیه‌كیان نه‌بێت. جۆری دووم، ئۆتۆمبێلی كلیۆمه‌تر سفر ئه‌ویش به‌پێی مۆدێله رێگه‌پێدراوه‌كان و كۆمه‌ڵێك پشكنینی پێویست.
له كۆتایی نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گه‌مرگدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره بكات، سزا ده‌درێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاورده كراوه.
پێشتر به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی لێدراو، چاكرا‌و و ژێرئاوكه‌وتوو قه‌ده‌خه‌كرابوو، به‌ڵام دواتر هاورده‌كردنه‌كه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرایه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە