پەیامی کورد... ساڵی ڕابردوو 142 بوومه‌له‌رزه له عێراقدا تۆمار کراوە
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، به درێژایی ساڵی 2023 و له ته‌واوی عێراقدا، 142 بوومه‌له‌رزه روویان داوه كه پله‌كانیان له یه‌ك تا پێنج پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م_ی 2024 ،ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراقی له به‌یاننامه‌كدا ئاماژه‌ی داوه، به‌درێژایی ساڵی رابردوو 2023 له ته‌واوی عێراق له زاخۆوه تا به‌سره، 142 بوومه‌له‌رزه به پله‌ی یه‌ك تا پێنج پله به پێوه‌ری ریخته‌ر روویان داوه. بوومه‌له‌رزه‌كان به قووڵایی دوو تا 34 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌وی بووه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه 115 بوومه‌له‌رزه له ناوه‌وه‌ی ئێران بووه و 29 بوومه‌له‌رزه‌یش له توركیا بووه، 16 بوومه‌له‌رزه له سنووری عێراق و ئێران بووه و هه‌شت بوومه‌له‌رزه‌یش له سووریا، یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌یش له سنووری عێراق و توركیا بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو،بوومه‌له‌رزه‌كان زۆرترینیان له سلێمانی بووه و 31 بوومه‌له‌رزه بووه، دیاله به 23 بوومه‌له‌رزه، نه‌ینه‌وا 20 بوومه‌له‌رزه، میسان 14 بوومه‌له‌رزه، كه‌ركووك 13 بوومه‌له‌رزه، دهۆك 12 بوومه‌له‌رزه، هه‌ولێر 11 بوومه‌له‌رزه، واست نۆ بوومه‌له‌رزه، به‌سره چوار بوومه‌له‌رزه، سه‌ڵاحه‌دین دوو بوومه‌له‌رزه، هاوكات پارێزگاكانی به‌غدا و ئه‌نبار و دیوانییه، له هه‌ر یه‌كێكیاندا یه‌ك بوومه‌له‌رزه رووی داوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە