پەیامی کورد... سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبۆوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کاتی ئەوەیە لە چوارچێوەی میکانیزمی ستراتریژیدا، راوێژکاری لەسەر ئاستی سەرۆکەکەکان ئەنجام بدرێت و ئەم کۆبوونەوەیەش یەکەم ھەنگاوە بۆ ئەو کارە.
راشیگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێشووتریان خۆئامادەکردن بووە بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و ئەم کۆبوونەوەیەش دەستپێکی ئەو قۆناغە نوێیەیە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند و وتی، بە پەرۆشەوە لە پەیوەندیی پێنج ساڵی داھاتووی نێوان ھەردوو وڵات دەڕوانێت.
چاودێرانی سیاسی باس لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمتیکا و تورکیا دەکەن ، بەتایبەت دوای ئەوەی تورکیا ڕەزامەندی داوە بەباسکردنی ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ ،
لەکۆببونەوەی ئەمجارەی هاوپەیمانێتییەکە بڕیار لەبەئەندام بوونی سوید دەدرێت لە ناتۆ ،هاوکات ئەمریکاش رەزامەندی دەربریوە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بەتورکیا، ئەمەش خاڵێکی تری لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتەیە بەتایبەت کە تورکیا ماوەیەکی زۆرە لەهەوڵی بەدەستخستنی ئەو فڕۆکە جەنگییەی ئەمریکادایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە