پەیامی کورد... سەرۆکی نوێی سریلانکا هەڵبژێردرا
پەرلەمانی سریلانکا سەرۆک وەزیرانی پێشووی وەک سەرۆکی نوێ هەڵبژارد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی سریلانکا دەنگدانی بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی وڵات کرد کە هەریەکە لە دۆڵاس ئالاپیروما، وەزیری پێشووتری پەروەردە، ئانورا دیسانایکا، سەرۆکی پارتی چەپی بەرەی ڕزگاری گەل و ویکریمسینگ کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکەیان کرد و بەزۆرینەی دەنگ ڕانیل ویکریمیسنگ بووە سەرۆکی نوێی سریلانکا.
ناوبراو کە شەش ڕۆژ لەمەوبەر دوای خۆپیشاندانە فراوانەکەی وڵاتەکەی و هەڵاتنی گوتابا ڕاجاپاکسا سەرۆکی پێشووی وڵات لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستتی لە کار کێشایەوە.
ویکریمیسنگ ئەمڕۆ لە یەکەم وتەشیدا وتی، «دابەشبوونەکانمان کۆتاییان هات و ئەرکی نوێمان بردنەدەرەوەی وڵاتەکەیە لەو قەیرانە ئابوورییەی کە تێی کەوتووە».
لە 14ی تەممووز هاووڵاتییانی سریلانکا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و غاز و قەیرانی دارایی ڕژانە سەر شەقامەکان و دواتر لەژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕاجاپاکسا هات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە