پەیامی کورد... سەرۆکی کۆریای باشور سەردانیی ئۆکرانیا دەکات
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشور ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، یۆن سیۆک یول، سەرۆکی کۆریای باشور سەردانێکی لەناکاوی بۆ ئۆکرانیا ئەنجامدا.
بەپێی وتەی کیم ئیون هی یاریدەدەری باڵای سەرۆکایەتی بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی، یۆن و خانمی یەکەم کیم کیون هی لە پۆڵنداوە گەیشتونەتە ئۆکرانیا.
یۆن سەردانی شوێنی کوشتنی بەکۆمەڵەکەی لە بوشا لە نزیک کیێڤ کردوە، پێش ئەوەی سەردانی ئیربین بکات، کە ناوچەیەکی نیشتەجێبونی مەدەنییە و هێرشی موشەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
سەرۆکی کۆریای باشور بەنیازە تاجە گوڵینە لەسەر کوژراوانی جەنگ دابنێت پێش ئەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لوتکەیەک ئەنجامبدات.
ئەم سەردانە دوای سەردانە فەرمییەکەی دێت بۆ لیتوانیا، کە لەوێ بەشداری لە لوتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسیدا کرد، پاشان لەوێشەوە بەرەو پۆڵندا ڕۆیشت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە