سەرکردەیەکی داعش لە عێراق کەوتە تەڵەی هێزەکانی ئەرتەشی ئەو ووڵاتەوە

سەرکردەیەکی داعش لە عێراق کەوتە تەڵەی هێزەکانی ئەرتەشی ئەو ووڵاتەوە

پەیامی کورد     ...    سەرکردەیەکی داعش لە عێراق کەوتە تەڵەی هێزەکانی ئەرتەشی ئەو ووڵاتەوە

هێزەکانی ئەرتەشی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری دا سەرکەوتوو بوون کە یەکێک لە سەرکردەکانی داعش کە بەداویدا دەگەڕان لە بەغدا شناسایی و دەستبەسەر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ژمارەیەک ئۆپراسیۆنی دژە تێرۆریستی ئەرتەشی عێراق لە شوێنە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتەدا بەردەوامی هەیە . هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەکانی ئەرتەشی عیراق ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تێرۆریستان لە بەغدا ، پایتەختی ئەو ووڵاتە دەست پێکردووە 

بە دوای ئەم ئۆپراسیۆنەدا ، هێزەکانی عێراقی سەرکردەیەک کە بەدوایدا دەگەڕان دوای شناسایی دەست بەسەر کرد .

ئەم ئۆپراسیۆنە بە بەشداری دەزگای هەواڵگری عێراق و کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردەی داعش ئەنجام درا .

بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند کە کەسی دەستبەسەر کراو لە هێرشێکی وەحشیانەی داعش بۆ سەر شاری مووسل و داگیرکردنی ئەم شارەدا بەشداری هەبووە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە