هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە دووزخورماتوو کەوتەخوارەوە ‌

هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە دووزخورماتوو کەوتەخوارەوە  ‌

پەیامی کورد... هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە دووزخورماتوو کەوتەخوارەوە


شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی عێراق لە دووزخورماتوو کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەشی بریندار بووە.

شەوی رابرادوو لە فڕۆکەخانەی حلیوە لە دووزخورماتوو هێلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی عێراق کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکە کە پلەی عەقید بووە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەی دیکەش کە پلەی نەقیب بووە بریندار بووە.

لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندووە، رووداوەکە بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە روویداوە لە هێلیکۆپتەرەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێلیکۆپتەرە و سەرنشینەکانی ناوی لە ئەرکدا بوون تایبەت بە پلان و چاودێری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە