پەیامی کورد... سەركردەیەكی باڵای داعش لە سووریا كوژرا
روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، لە بۆردومانی هێزەكانی ئەمریكا سەركردەیەكی باڵای داعش بەناوی "ئەبو سارە عیراقی" كە بە فەرمانڕەوای راستەقینەی رێكخراوە دادەنرێت كوژراوە.
روانگەكە بڵاویكردووەتەوە، عەبدولرەئوف موهاجر كە بە "ئەبو سارە عیراقی" ناسراوە، لە مانگی 2دا لە بۆردومانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە پارێزگای ئیدلب لە باكوری سوریا كوژراوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەبوسارە عیراقییە و پۆستی ئەمیری ئیدارەی گشتی ولایەتەكانی داعشی هەبووە و یەكێك بووە لە سەركردە دیارەكانی رێكخراوە، هەروەها بە فەرمانڕەوای راستەقینەی داعش دادەنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە